Wildebeest analysis examples for:   ckb-ckb   Word.]    February 24, 2023 at 23:53    Script wb_pprint_html.py   by Ulf Hermjakob

23253  MAT 2:15  هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، تاوەکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: [من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.]
23256  MAT 2:18  [دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.]
23261  MAT 2:23  جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتە دی: [بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.]
23294  MAT 4:16  ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.]
23330  MAT 5:27  «بیستووتانە گوتراوە: [داوێنپیسی مەکەن.]
23334  MAT 5:31  «دیسان گوتراوە: [ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.]
23336  MAT 5:33  «دیسان بیستووتانە کە بە پێشینان گوتراوە: [سوێندەکانت مەشکێنە، بەڵکو سوێندەکانت بۆ یەزدان بەرەسەر.]
23341  MAT 5:38  «بیستووتانە گوتراوە: [چاو بە چاو، ددان بە ددان.]
23431  MAT 8:17  تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ: [ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.]
23461  MAT 9:13  بڕۆن و واتای ئەمە فێربن: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی.] چونکە نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.»
23522  MAT 10:36  دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.]
23538  MAT 11:10  یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.]
23579  MAT 12:21  نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.]
23623  MAT 13:15  چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و گوێیان قورس بووە، چاویان نوقاندووە، نەوەک بە چاویان ببینن و بە گوێیان ببیستن، بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە، منیش چاکیان بکەمەوە.]
23643  MAT 13:35  تاکو ئەوەی خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی: [بە نموونە دەمم دەکەمەوە، ئەوەی لە دامەزراندنی جیهانەوە شاراوەیە ڕایدەگەیەنم.]
23706  MAT 15:4  چونکە خودا فەرموویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.]
23812  MAT 18:16  خۆ ئەگەر گوێی نەگرت، یەک یان دوو کەس لەگەڵ خۆت ببە، تاکو [هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی بسەلمێنرێت.]
23836  MAT 19:5  هەروەها فەرمووی: [لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.]
23900  MAT 21:5  [بە شاری سییۆن بڵێن، ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە.]
23978  MAT 22:37  عیسا پێی فەرموو: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.]
23980  MAT 22:39  دووەمیشیان وەک ئەو وایە: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]
24055  MAT 24:29  «دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، «[خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.]
24154  MAT 26:31  ئینجا عیسا پێی فەرموون: «ئەمشەو بەهۆی ئەوەی بەسەرم دێت هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «[لە شوانەکە دەدەم، مەڕی مێگەلەکە پەرت دەبن.]
24208  MAT 27:10  ئینجا بە کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان دا، وەک یەزدان فەرمانی پێدام.]
24539  MRK 7:7  بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.]
24542  MRK 7:10  ئەوەتا موسا گوتوویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.]
24655  MRK 9:48  «[لەوێ کرمەکانیان نامرن و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.]
24663  MRK 10:6  بەڵام لە سەرەتای بەدیهێنانەوە، خودا [بە نێر و مێ بەدیهێنان.]
24665  MRK 10:8  ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.] کەواتە چیتر دوو نین، بەڵکو یەک جەستەن.
24772  MRK 12:30  جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.]
24811  MRK 13:25  ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.]
24850  MRK 14:27  عیسا پێی فەرموون: «هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «[لە شوانەکە دەدەم، مەڕەکان پەرت دەبن.]
25291  LUK 7:27  یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.]
25324  LUK 8:10  ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «[سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.]
25885  LUK 20:37  تەنانەت موساش لە چیرۆکی دەوەنەکە ڕوونی دەکاتەوە کە مردووان هەڵدەستنەوە، چونکە یەزدانی ناوبرد بە [خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب.]
26181  JHN 2:17  جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: [دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.]
26371  JHN 6:45  لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە: [هەموو لە خوداوە فێر دەبن.] جا ئەوەی لە باوکەوە بیستبێتی و فێربووبێت دێتە لام.
26664  JHN 12:15  [ئەی شاری سییۆن مەترسە، ئەوەتا پاشاکەت دێت بە سواری جاشی ماکەرێک.]
26689  JHN 12:40  [چاویانی کوێر و دڵیانی ڕەقکردووە، بۆ ئەوەی بە چاویان نەبینن و بە دڵیان تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و منیش چاکیان بکەمەوە.]
26793  JHN 15:25  بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: [بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.]
26918  JHN 19:24  لەبەر ئەوە بە یەکتریان گوت: «پێویست ناکات بیدڕێنین. با تیروپشکی لەسەر بکەین بزانین بۆ کێ دەبێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی کە فەرموویەتی: [جلوبەرگەکەی منیان لەنێو خۆیان بەشکرد و تیروپشکیان لەسەر کراسەکەم کرد.] جا سەربازەکان ئەمەیان کرد.
26931  JHN 19:37  هەروەها نووسراوێکی پیرۆزی دیکەش دەفەرموێ: [تەماشای ئەوە دەکەن کە ڕمیان لێداوە.]
27012  ACT 1:20  پەترۆس درێژەی پێدا و گوتی: «لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە: «[با ماڵەکەی چۆڵ بێت، کەس نەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت!] هەروەها: [با یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت.]
27039  ACT 2:21  جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە، ڕزگاری دەبێت.]
27046  ACT 2:28  ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.]
27088  ACT 3:23  جا هەرکەسێک گوێ لەم پێغەمبەرە نەگرێت لەنێو گەل دادەبڕدرێت.]
27090  ACT 3:25  ئێوەش کوڕی پێغەمبەران و ئەو پەیمانەن کە خودا لەگەڵ باوکانتاندا بەستی، کاتێک بە ئیبراهیمی فەرموو: [لە ڕێگەی نەوەی تۆوە هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بەرەکەتدار دەبن.]
27188  ACT 7:3  پێی فەرموو: [خاک و کەسوکارت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم.]
27192  ACT 7:7  بەڵام ئەو نەتەوەیەش حوکم دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن،] خودا فەرموویەتی، [دوای ئەوە دێنە دەرەوە و لەم شوێنە دەمپەرستن.]
27203  ACT 7:18  تاکو [لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی.]
27215  ACT 7:30  «دوای ئەوەی چل ساڵ تەواوبوو، [فریشتەیەک لە بیابانی شاخی سینا لەنێو دەوەنێکی داگیرساودا بۆی دەرکەوت.]
27217  ACT 7:32  [من خودای باوکانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.] بەڵام موسا لەرز گرتی و نەیوێرا سەیر بکات.
27219  ACT 7:34  بەڕاستی من ئەزیەتی گەلەکەی خۆمم لە میسر بینی و گوێم لە ناڵەیان بوو، هاتمە خوارەوە تاکو دەربازیان بکەم. ئێستاش وەرە، دەتنێرمە میسر.]
27222  ACT 7:37  «ئەمە ئەو موسایەیە کە بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: [خودا لەنێو براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت.]
27225  ACT 7:40  بە هارونیان گوت: [چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە تاکو پێشڕەویمان بکەن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.]
27228  ACT 7:43  نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختان لەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان، ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن. لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.]
27278  ACT 8:33  لە کاتی سووکایەتی پێکردنیدا لە دادپەروەری بێبەش کرا. ئیتر کێ باسی نەوەکانی دەکات؟ چونکە ژیانی لەسەر زەوی هەڵگیرا.]
27453  ACT 13:22  پاشان لایبرد و داودی کردە پاشایان، ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: [داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.]
27464  ACT 13:33  ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە: «[تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.]
27465  ACT 13:34  خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت: [ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.]
27466  ACT 13:35  بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ: [ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.]
27529  ACT 15:18  کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.]
27994  ACT 28:27  چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و گوێیان قورس بووە، چاویان نوقاندووە، نەوەک بە چاویان ببینن و بە گوێیان ببیستن و بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە، منیش چاکیان بکەمەوە.]
28036  ROM 2:6  خودا [پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.]
28054  ROM 2:24  وەک نووسراوە: [لەبەر ئێوە لەناو نەتەوەکاندا کفر بە ناوی خودا دەکرێت.]
28063  ROM 3:4  نەخێر! بەڵکو با خودا ڕاستگۆ بێت و هەموو مرۆڤ درۆزن. وەک نووسراوە: [تاکو لە قسەکانت ڕاست بیت و سەرکەوتوو بیت لە حوکمەکانت.]
28071  ROM 3:12  هەموو ڕوویان وەرگێڕا و تێکڕا بێ سوود بوون. کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.]
28072  ROM 3:13  [قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە، بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.] [ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.]
28073  ROM 3:14  [دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.]
28076  ROM 3:17  ڕێگای ئاشتی پێنازانن.]
28077  ROM 3:18  [ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.]
28093  ROM 4:3  ئایا لەو بارەیەوە نووسراوە پیرۆزەکە چی دەفەرموێ؟ [ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا.]
28098  ROM 4:8  خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی کە یەزدان گوناهی لەسەر ناژمێرێت.]
28107  ROM 4:17  وەکو نووسراوە: [من تۆم کردووە بە باوکی چەندین نەتەوە.] ئیبراهیم باوکمانە لەبەرچاوی خودا کە باوەڕی پێ هێنا، ئەوەی مردوو زیندوو دەکاتەوە و ئەو شتەی بوونی نییە دەیهێنێتە بوون.
28108  ROM 4:18  هەرچەندە هیچ هیوا و ئومێدێک بەدی نەدەکرا، بەڵام ئیبراهیم ئومێدەوار بوو و باوەڕی بەوە هێنا کە دەبێتە باوکی چەندین نەتەوە، بەگوێرەی ئەوەی گوترابوو: [نەوەکەت بەم شێوەیە دەبێت.]
28112  ROM 4:22  لەبەر ئەمە [بە ڕاستودروستی بۆی دانرا.]
28166  ROM 7:7  کەواتە چی بڵێین؟ ئایا تەورات خۆی سەرچاوەی گوناهە؟ حاشا! چونکە لە ڕێگەی شەریعەتی تەوراتەوە نەبووایە، گوناهم نەدەناسی. هەروەها واتای تەواوی چاوچنۆکیم نەدەزانی ئەگەر تەورات نەیگوتایە [چاو مەبڕە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.]
28220  ROM 8:36  وەک نووسراوە: [لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.]
28230  ROM 9:7  هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: [لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.]
28232  ROM 9:9  چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: [لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.]
28235  ROM 9:12  خودا بە دایکیانی فەرموو: [گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.]
28236  ROM 9:13  وەک نووسراوە: [یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.]
28240  ROM 9:17  نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: [لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.]
28251  ROM 9:28  چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.]
28252  ROM 9:29  وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی: [ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە، وەک سەدۆممان لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.]
28256  ROM 9:33  هەروەک نووسراوە: [ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە، بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.]
28261  ROM 10:5  موسا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: [ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.]
28267  ROM 10:11  هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: [هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.]
28269  ROM 10:13  چونکە [هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.]
28274  ROM 10:18  بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو! [پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.]
28275  ROM 10:19  بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار موسا دەڵێت: [من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.]
28276  ROM 10:20  بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت: [دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان، دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.]
28277  ROM 10:21  بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت: [بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.]
28280  ROM 11:3  [ئەی یەزدان، پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشتووە، قوربانگاکانی تۆیان وێران کردووە. من بە تەنها ماومەتەوە، ئەوانیش بەدوامدا دەگەڕێن هەتا بمکوژن.]
28281  ROM 11:4  بەڵام خودا چۆن وەڵامی دایەوە؟ [حەوت هەزار پیاوم بۆ خۆم هێشتووەتەوە، ئەوانەی چۆکیان بۆ بەعل نەچەماندووەتەوە.]
28285  ROM 11:8  وەک نووسراوە: [خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ، چاوی داونەتێ پێی نەبینن و گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.]
28287  ROM 11:10  با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن، هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.]
28304  ROM 11:27  ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.]
28332  ROM 12:19  خۆشەویستان، خۆتان تۆڵە مەستێنن، بەڵکو ڕێ بە تووڕەیی خودا بدەن، چونکە نووسراوە: [یەزدان دەفەرموێ، تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.]
28333  ROM 12:20  بەڵام: [ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی بدەرێ، ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ. بەمە پشکۆی داگیرساو لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت.]