Wildebeest analysis examples for:   ckb-ckb   ]    February 11, 2023 at 18:15    Script wb_pprint_html.py   by Ulf Hermjakob

23236  MAT 1:23  [ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،] کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
23244  MAT 2:6  «[بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی خاکی یەهودا، کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا، چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت، شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.]»
23253  MAT 2:15  هەتا مردنی هێرۆدس لەوێ مایەوە، تاوەکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی، کە دەفەرموێ: [من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد.]
23256  MAT 2:18  [دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.]
23261  MAT 2:23  جا هات و لە شارۆچکەیەک نیشتەجێ بوو بە ناوی ناسیرە، بۆ ئەوەی ئەو فەرمایشتەی لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە گوترابوو بێتە دی: [بە ناسیرەیی ناودەبردرێت.]
23264  MAT 3:3  یەحیا ئەو کەسەیە کە لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە دەربارەی گوتراوە: [کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»]
23282  MAT 4:4  بەڵام عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت، بەڵکو بە هەر وشەیەک کە لە دەمی خوداوە دێتە دەرەوە.]»
23284  MAT 4:6  پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە: «[سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن، تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.]»
23285  MAT 4:7  عیساش پێی فەرموو: «هەروەها نووسراوە: [یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.]»
23288  MAT 4:10  ئینجا عیساش پێی فەرموو: «ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: [کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.]»
23294  MAT 4:16  ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.]
23324  MAT 5:21  «بیستووتانە بە پێشینان گوتراوە: [مەکوژن] و ”ئەوەی بکوژێت شایانی حوکم بەسەردادان دەبێت.“
23330  MAT 5:27  «بیستووتانە گوتراوە: [داوێنپیسی مەکەن.]
23334  MAT 5:31  «دیسان گوتراوە: [ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.]
23336  MAT 5:33  «دیسان بیستووتانە کە بە پێشینان گوتراوە: [سوێندەکانت مەشکێنە، بەڵکو سوێندەکانت بۆ یەزدان بەرەسەر.]
23341  MAT 5:38  «بیستووتانە گوتراوە: [چاو بە چاو، ددان بە ددان.]
23346  MAT 5:43  «بیستووتانە گوتراوە: [نزیکەکەت خۆشبوێت،] ”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“
23431  MAT 8:17  تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ: [ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.]
23461  MAT 9:13  بڕۆن و واتای ئەمە فێربن: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی.] چونکە نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.»
23522  MAT 10:36  دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.]
23538  MAT 11:10  یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.]
23565  MAT 12:7  بەڵام ئەگەر لە واتای ئەمە تێبگەیشتنایە: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،] ئەوا بێتاوانتان تاوانبار نەدەکرد،
23579  MAT 12:21  نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.]
23623  MAT 13:15  چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە و گوێیان قورس بووە، چاویان نوقاندووە، نەوەک بە چاویان ببینن و بە گوێیان ببیستن، بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە، منیش چاکیان بکەمەوە.]
23643  MAT 13:35  تاکو ئەوەی خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی: [بە نموونە دەمم دەکەمەوە، ئەوەی لە دامەزراندنی جیهانەوە شاراوەیە ڕایدەگەیەنم.]
23706  MAT 15:4  چونکە خودا فەرموویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.]
23711  MAT 15:9  بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.]»
23812  MAT 18:16  خۆ ئەگەر گوێی نەگرت، یەک یان دوو کەس لەگەڵ خۆت ببە، تاکو [هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی بسەلمێنرێت.]
23835  MAT 19:4  عیسا وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە، ئەوەی لە سەرەتاوە بەدیهێناوە [بە نێر و مێ بەدیهێنان]؟
23836  MAT 19:5  هەروەها فەرمووی: [لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.]
23850  MAT 19:19  ڕێزی دایک و باوکت بگرە،] هەروەها [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]»
23900  MAT 21:5  [بە شاری سییۆن بڵێن، ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە.]
23904  MAT 21:9  ئەو خەڵکەی لەپێشی دەڕۆیشتن و ئەوانەش کە دوای کەوتبوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا بۆ کوڕی داود!» «[پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «هۆسانا بۆ خودا!»
23908  MAT 21:13  پێی فەرموون: «نووسراوە، [ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت،] بەڵام ئێوە دەیکەنە [ئەشکەوتی دزان!]»
23911  MAT 21:16  لێیان پرسی: «گوێت لێیە ئەو منداڵانە چی دەڵێن؟» عیساش پێی فەرموون: «بەڵێ، ئەی قەت نەتانخوێندووەتەوە: «[لە زاری منداڵان و شیرەخۆرانەوە ستایشت بۆ خۆت داڕشتووە]؟»
23937  MAT 21:42  عیسا پێی فەرموون: «ئایا هەرگیز لە نووسراوە پیرۆزەکان نەتانخوێندووەتەوە: «[ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە بوو بە گرنگترین بەردی بناغە، ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە]؟
23973  MAT 22:32  [من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم] ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.»
23978  MAT 22:37  عیسا پێی فەرموو: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.]
23980  MAT 22:39  دووەمیشیان وەک ئەو وایە: [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]
23985  MAT 22:44  «[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“]
24026  MAT 23:39  پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتەی دەڵێن: [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.]»
24041  MAT 24:15  «لەبەر ئەوە کاتێک دەبینن [قێزەونی وێرانکەر] لە شوێنی پیرۆزدا ڕاوەستاوە، ئەوەی پێغەمبەر دانیال باسی کردووە (با خوێنەر تێبگات)،
24055  MAT 24:29  «دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، «[خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.]
24154  MAT 26:31  ئینجا عیسا پێی فەرموون: «ئەمشەو بەهۆی ئەوەی بەسەرم دێت هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «[لە شوانەکە دەدەم، مەڕی مێگەلەکە پەرت دەبن.]
24208  MAT 27:10  ئینجا بە کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان دا، وەک یەزدان فەرمانی پێدام.]
24244  MAT 27:46  نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «[ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟]» کە بە واتای [خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟] دێت.
24286  MRK 1:2  لە پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: [من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات،]
24287  MRK 1:3  [کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»]
24404  MRK 4:12  بۆ ئەوەی «[بە سەیرکردن سەیر بکەن، بەڵام نەبینن، بە بیستن ببیستن، بەڵام تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و ببەخشرێن!]»
24539  MRK 7:7  بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.]
24542  MRK 7:10  ئەوەتا موسا گوتوویەتی: [ڕێزی دایک و باوکتان بگرن]، [ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.]
24655  MRK 9:48  «[لەوێ کرمەکانیان نامرن و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.]
24663  MRK 10:6  بەڵام لە سەرەتای بەدیهێنانەوە، خودا [بە نێر و مێ بەدیهێنان.]
24665  MRK 10:8  ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.] کەواتە چیتر دوو نین، بەڵکو یەک جەستەن.
24676  MRK 10:19  ڕاسپاردەکان دەزانیت: [مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، فێڵ مەکە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.]»
24718  MRK 11:9  ئەوانەی لەپێشییەوە و ئەوانەش کە لەدوایەوە دەڕۆیشتن، هاواریان دەکرد: «[هۆسانا! پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]»
24726  MRK 11:17  فێری دەکردن و دەیفەرموو: «ئایا نەنووسراوە: [ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت بۆ هەموو گەلان]؟ بەڵام ئێوە کردووتانە بە [ئەشکەوتی دزان!]»
24753  MRK 12:11  ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە]؟»
24768  MRK 12:26  بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: [من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم]؟
24772  MRK 12:30  جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.]
24773  MRK 12:31  لەدوای ئەویش ئەمەیە، [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،] هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.»
24778  MRK 12:36  داود خۆی بە سروشی ڕۆحی پیرۆز گوتی: «[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“]
24800  MRK 13:14  «کاتێک [قێزەونی وێرانکەر] دەبینن لەو جێگایە ڕاوەستاوە کە نابێت لێی بێ (با خوێنەر تێبگات)، ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن،
24811  MRK 13:25  ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.]
24850  MRK 14:27  عیسا پێی فەرموون: «هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «[لە شوانەکە دەدەم، مەڕەکان پەرت دەبن.]
24923  MRK 15:28  نووسراوە پیرۆزەکە هاتە دی کە دەڵێت: [لە ڕیزی تاوانباران دانرا.]
24929  MRK 15:34  لە کاتژمێر سێ، عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «[ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟]» کە بە واتای [خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟] دێت.
25065  LUK 2:23  کە تەوراتی یەزدانە، هەروەک تێیدا نووسراوە: [هەر نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ یەزدان تەرخان دەکرێت‏.]
25066  LUK 2:24  بۆ پێشکەشکردنی قوربانییەکیش، بەگوێرەی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان گوتراوە: [دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر‏.]
25100  LUK 3:6  هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!]
25136  LUK 4:4  عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت.]»
25140  LUK 4:8  عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: [کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.]»
25143  LUK 4:11  لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.]»
25144  LUK 4:12  عیساش وەڵامی دایەوە: «گوتراوە: [یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.]»
25151  LUK 4:19  ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.]»
25291  LUK 7:27  یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.]
25324  LUK 8:10  ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «[سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.]
25459  LUK 10:27  وەڵامی دایەوە: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو توانا و هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت،] هەروەها [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]»
25622  LUK 13:35  ئەوەتا ماڵەکەتان بە وێرانی بۆ بەجێدەهێڵدرێ. پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتە دێت کە دەڵێن، [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.]»
25777  LUK 18:20  ڕاسپاردەکان دەزانیت: [داوێنپیسی مەکە، مەکوژە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.]»
25838  LUK 19:38  «[پیرۆزە ئەو پاشایەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «ئاشتی لە ئاسمان و شکۆ بۆ خودا لە بەرزایی!»
25846  LUK 19:46  پێی فەرموون: «نووسراوە: [ماڵەکەم ماڵی نوێژە،] کەچی ئێوە کردووتانە بە [ئەشکەوتی دزان!]»
25865  LUK 20:17  ئەویش سەیری کردن و فەرمووی: «کەواتە ئەمەی نووسراوە چییە: «[ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە‏]؟
25885  LUK 20:37  تەنانەت موساش لە چیرۆکی دەوەنەکە ڕوونی دەکاتەوە کە مردووان هەڵدەستنەوە، چونکە یەزدانی ناوبرد بە [خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب.]
25891  LUK 20:43  هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“]
25970  LUK 22:37  من پێتان دەڵێم: ئەمەی نووسراوە: [لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،] پێویستە لە مندا بێتە دی، چونکە ئەو شتانەی لەبارەی منەوە نووسراون دێنە دی.»
26002  LUK 22:69  بەڵام لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ [لە دەستەڕاستی خودای بە توانا دادەنیشێت.]»
26034  LUK 23:30  ئەو کاتە «[بە چیاکان دەڵێن، ”بەسەرماندا بڕووخێن!“ بە گردەکانیش دەڵێن، ”دامانپۆشن!“]
26136  JHN 1:23  یەحیا بە وشەکانی ئیشایای پێغەمبەر وەڵامی دانەوە و گوتی: «[من ئەو کەسەم کە لە چۆڵەوانی هاوار دەکات: ”ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن.“]»
26181  JHN 2:17  جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: [دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.]
26357  JHN 6:31  باوباپیرانمان لە چۆڵەوانی مەنیان خوارد، وەک نووسراوە: [لە ئاسمانەوە نانی دانێ تاکو بیخۆن.]»
26371  JHN 6:45  لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە: [هەموو لە خوداوە فێر دەبن.] جا ئەوەی لە باوکەوە بیستبێتی و فێربووبێت دێتە لام.
26584  JHN 10:34  عیساش وەڵامی دانەوە: ‏«ئایا لە تەوراتەکەتان نەنووسراوە: [من پێم گوتن: ”ئێوە خوداوەندەکانن“]؟
26662  JHN 12:13  لقە دار خورمایان برد و بەرەوپیری چوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا! [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «پیرۆزە پاشای ئیسرائیل!»
26664  JHN 12:15  [ئەی شاری سییۆن مەترسە، ئەوەتا پاشاکەت دێت بە سواری جاشی ماکەرێک.]
26687  JHN 12:38  تاکو وتەی ئیشایا پێغەمبەر بێتە دی کە گوتی: [ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟]
26689  JHN 12:40  [چاویانی کوێر و دڵیانی ڕەقکردووە، بۆ ئەوەی بە چاویان نەبینن و بە دڵیان تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و منیش چاکیان بکەمەوە.]
26717  JHN 13:18  «باسی هەمووتان ناکەم. ئەوانەی هەڵمبژاردوون دەیانناسم، بەڵام تاکو ئەوەی لە نووسراوە پیرۆزەکە هاتووە بێتە دی: [ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد‏.]
26793  JHN 15:25  بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: [بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.]
26918  JHN 19:24  لەبەر ئەوە بە یەکتریان گوت: «پێویست ناکات بیدڕێنین. با تیروپشکی لەسەر بکەین بزانین بۆ کێ دەبێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی کە فەرموویەتی: [جلوبەرگەکەی منیان لەنێو خۆیان بەشکرد و تیروپشکیان لەسەر کراسەکەم کرد.] جا سەربازەکان ئەمەیان کرد.