23807 | MAT 18:11 | کوڕی مرۆڤ هاتووە بۆ ئەوەی ونبووان ڕزگار بکات.⌞ |
24001 | MAT 23:14 | ⌟«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن، بۆ خۆدەرخستنیش نوێژ درێژ دەکەنەوە، لەبەر ئەوە سزاتان گەورەترە.⌞ |
24651 | MRK 9:44 | ⌟لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.⌞ |
24653 | MRK 9:46 | ⌟لەوێ کرمەکانیان نامرن و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.⌞ |
24891 | MRK 14:68 | بەڵام پەترۆس نکۆڵیی کرد و گوتی: «نازانم، تێناگەم چی دەڵێی.» چووە داڵانەکە. ⌟ئینجا کەڵەشێر خوێندی.⌞ |
24962 | MRK 16:20 | ئەوانیش چوون و لە هەموو لایەک جاڕیان دا، عیسای خاوەن شکۆش لەگەڵیان کاری دەکرد و بە پەرجووەکانی پشتگیری پەیامەکەی دەکرد.⌞ |
26021 | LUK 23:17 | ناچار بوو لە هەموو جەژنێکدا کەسێکیان بۆ ئازاد بکات.⌞ |
26283 | JHN 5:4 | چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە.⌞ |
27290 | ACT 9:5 | شاول پرسیاری کرد: «گەورەم، تۆ کێیت؟» فەرمووی: «من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. ⌟بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی.⌞ |
27545 | ACT 15:34 | بەڵام سیلا بەلایەوە باشتر بوو لەوێ بمێنێتەوە.⌞ |
27845 | ACT 24:8 | فەرمانی بە سکاڵاکارانی کرد بێنە لات.⌞ جا ئەگەر خۆت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەیت، ڕاستی سکاڵاکانی ئێمەت بۆ دەردەکەوێت.» |
27996 | ACT 28:29 | ⌟کاتێک ئەمەی گوت، جولەکەکان ڕۆیشتن و دەمەقاڵێیەکی زۆریان هەبوو.⌞ |
28428 | ROM 16:24 | با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.⌞ |